پەڕینەوە بۆ ناوەڕۆک
دێمۆی ئۆدۆ

ئۆدۆ لە کارەکانی خۆتدا ببینە، نەک لە کۆمپانیایەکی نموونەیی.

زۆربەی دیمۆکان زانیاریی دروستکراو بەکاردێنن. بەڵام ئێمە لە کارە ڕاستەقینەکانی خۆتدا بەکاری دەهێنین وەک: فرۆشتن، کۆگا و وەسڵەکان. ڕاستەوخۆ دەبینیت ئۆدۆ چۆن کارەکانی ڕۆژانەت ئاسانتر دەکات، دواتریش خۆت بڕیار دەدەیت بەردەوام بێت یان نا. دێمۆکە بێبەرامبەرە و هیچ مەرجێکی تێدا نییە.

Odoo Learning Partner

هاوبەشی فەرمی ئۆدۆ — خزمەتگوزاری بە کارە بازرگانییەکان پێشکەش دەکەین لە سەرانسەری کوردستان و عێراقدا

دیمۆکە

تایبەت بە شێوازی کارکردنی خۆت دروستکراوە ، نەک نیشاندانی شتێکی گشتی و ئاسایی.

دیمۆکە کاتێک بەسوودە کە کارەکەی خۆتی تێدا ببینیتەوە؛ ئێمەش ڕێک بۆ ئەم مەبەستە ئامادەی دەکەین.

شێوازی کارکردنی خۆت، نەک کۆمپانیایەکی دروستکراو.

ئێمە دیمۆکە ڕێک بەپێی شێوازی کارکردنی ئێستات ئامادە دەکەین — چۆن داواکارییەکانت بۆ دێن، کۆگاکەت چۆن کاردەکات و وەسڵەکانت چۆن دەردەچن — تا ببینیت تیمەکەت بە کردەیی چۆن کارەکانی لە ئۆدۆدا بەڕێوە دەبات.

تەنها ئەو ئەپانەی بۆ سەرەتا پێویستن.

زۆربەی کات بەشەکانی (فرۆشتن، پەیوەندیی کڕیاران، کۆگا و کڕین، ژمێریاری) دەگرێتەوە — لەگەڵ بەرهەمهێنان ئەگەر کەلوپەل دروست بکەیت. ئەمە گەڕانێک نییە بەناو هەموو ئەپەکانی ئۆدۆدا تەنها ئەوانەی پێویستن بۆ تۆ.

وەڵامی ڕاستگۆیانە لەسەر ئەوەی ئایا ئۆدۆ بۆ تۆ گونجاوە یان نا.

ئەگەر پێداویستییەکت پێویستی بە گۆڕانکاریی تایبەت بێت، یان ئۆدۆ بۆ بەشێک لە کارەکەت گونجاو نەبێت، هەر لە کاتی دیمۆکەدا پێت دەڵێین نەک دوای ئیمزاکردنی گرێبەست.

بەخۆڕاییە و هیچ مەرجێکی تێدا نییە.

دیمۆکە بەخۆڕاییە و هیچ پابەندبوونێکی تێدا نییە تەنها بۆ ئەوەیە بتوانیت لەسەر کارەکانی خۆت هەڵسەنگاندن بۆ ئۆدۆ بکەیت ، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت.

ئامادەکاری

چی یارمەتیمان دەدات بۆ ئامادەکردنی دیمۆکەت.

بۆ دەستپێکردن پێویستیت بە هیچ کام لەمانە نییە — تەنها نووسینی چەند ڕستەیەک لە فۆڕمەکەی خوارەوە بەسە. هەرچەندە پێشوەختە زیاتر بزانین، دێمۆکە شتەکانی لە کارەکانی ڕۆژانەت نزیکتر دەبێتەوە.

  • شێوازی کارکردنی ئێستات. چ بەرنامەیەک یان فایلی ئێکسیڵ بەکاردێنیت، و زانیارییەکانت لە یەکێکیانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەوی تر.
  • ئەو کارانەی زۆرترین کات دەبەن. دوو یان سێ کار بەسن؛ دەبنە بنەمای سەرەکیی دیمۆکە.
  • کێ سیستەمەکە بەکاردێنێت. ڕۆڵەکان، نەک ناوی کەسەکان — فرۆشتن، کۆگا، ژمێریاری — تا هەریەکەیان ڕاستەوخۆ ئەو بەشە ببینیت کە کاری تێدا دەکرێ.
  • چەند نموونەیەک لە زانیارییەکانت، ئەگەر لەبەر دەستتدا بێت. چەند کەلوپەلێک، کڕیارێک و وەسڵێکی تازە؛ ئەم زانیارییانە وادەکەن دیمۆکە لە کار و بازرگانیی خۆت بچێت، نەک لە هی ئێمە.

زانیاریی دروستکراو یان ناڕاستەقینە هەمان ئەنجامی زانیارییە ڕاستەقینەکانت دەداتێ. ئێمە تەنها ئەوەندە زانیارییەمان دەوێت کە بۆ دیمۆکەکە گرنگە.

شێوازی کارکردن

دیمۆکە چۆن کار دەکات، هەنگاو بە هەنگاو.

چوار هەنگاو، لە یەکەم پەیوەندییەوە تا بڕیاری کۆتایی خۆت.

  1. دەربارەی کار و بازرگانیی خۆت پێمان دەڵێیت.

    فۆڕمەکەی خوارەوە پڕ بکەرەوە. تەنها چەند ڕستەیەک دەربارەی کارەکەت و شوێنی ئاستەنگەکان بنووسە؛ لە دوو ڕۆژی تر وەڵامت دەدەینەوە.

  2. ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی چی پیشان بدەین.

    بە گفتوگۆیەکی کورت، ئەو ڕێکارانە هەڵدەبژێرین کە دەبنە تەوەری دیمۆکە لەگەڵ هەر زانیارییەک کە یارمەتی ئامادەکردنی بدات. هەروەها تاوتوێی ئەوەش دەکەین ئایا دێمۆکە باشترین هەنگاوی داهاتووە بۆ کارەکەت.

  3. دێمۆکە

    ڕاستەوخۆ کارەکانت لە ئۆدۆدا تاقیدەکەینەوە، تا تیمەکەت هەموو پرسیارەکانی خۆیان بکەن— بە پرسیارە جدی و قورسەکانیشەوە.

  4. تۆ بڕیار دەدەیت دواتر چی روودەدات.

    ئەگەر ئۆدۆ گونجا، نەخشەی جێبەجێکردنی سیستەمەکەت بۆ دادەنێین وەک: مەودای کار، قۆناغەکان و شوێنی دەستپێک ئەگەر گونجاویش نەبوو، بە تێگەیشتنێکی ڕوونتر لەسەر کارەکانت کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ دێ.

پرسیارە باوەکان

پرسیارەکان دەربارەی دێمۆکە.

ئایا دێمۆکە بەڕاستی بەخۆڕاییە؟

بەڵێ دێمۆکە بەتەواوی بێبەرامبەرە و دوای کۆبوونەوەکەش هیچ ناچارییەک نییە بۆ کڕین یان دەستپێکردنی پرۆژەکە.

ئایا پێویستە زانیارییەکانی کارەکەمان هاوبەشی پێبکەین؟

نەخێر، بەهیچ شێوەیەک. ڕاستە زانیاریی ڕاستەقینە دێمۆکەت باشتر دەکات، بەڵام داتای خەیاڵی یان دەستکاریکراویش ڕێک هەمان ئەنجامت دەداتێ. ئێمەش تەنها ئەوەمان دەوێت کە بۆ دێمۆکەکە پێویستە.

کێ لەلایەن ئێمەوە دەبێ بەشداری بکات؟

کەسی بڕیاردەر، لەگەڵ یەک تا دوو کارمەند کە ڕۆژانە لە ناو کارەکەدان. ئەوان باشتر دەزانن ئاستەنگەکان لە کوێدان، و زووتر لە هەر کەسێک تێدەگەن ئایا ئۆدۆ چارەسەری گونجاوە.

جیاوازیی نێوان دێمۆکە و وردبینیی کارکردن چییە؟

دێمۆکە پیشانی دەدات ئۆدۆ چۆن کارەکانت بەڕێوە دەبات. بەڵام وردبینیی پرۆسەکان هەنگاوێک پێشتر دەست پێ دەکات: تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کارەکانت لە کوێدا کاتت بەفێرۆ دەدەن و ئایا سیستەمی ERP چارەسەری ڕاستە یان نا. ئەگەر هێشتا دڵنیا نیت کە ئۆدۆ ئاڕاستەی دروستە بۆ تۆ، بە وردبینییەکەوە دەست پێ بکە.

دوای دێمۆکە چی ڕوو دەدات؟

هیچ شتێک، مەگەر خۆت بتەوێت. ئەگەر ئۆدۆ بۆ کارەکەت گونجاو بوو، هەنگاوی داهاتوو پرۆسەی جێبەجێکردنە بەپێی شێوازی کارکردنی قۆناغ بە قۆناغمان — بە وردبینی دەست پێ دەکات، ڕێکخستنی سیستەمەکە لە خولێکی کورت، خستنەکار، تا دەگاتە باشترکردن و گەشەپێدانی بەردەوام.

داوای دێمۆ بکە

پێمان بڵێ دەربارەی کارەکەت.

بە چەند ڕستەیەک بۆمان بنووسە کە کارەکەت چییە و حەز دەکەیت چی لە ئۆدۆکەتدا ببینیت. لە ماوەی دوو ڕۆژ وەڵامت دەدەینەوە بۆ ڕێکخستنی کاتی دیمۆکە — بەتەواوی بێبەرامبەرە و بەبێ هیچ پابەندبوونێک.

ئەو خانانەی بە * دیاریکراون پێویستن

چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین؟
باشترین ڕێگە بۆ پەیوەندیکردن (پێویست)